لە هەولێر دەست بە دروستكردنی 6 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دەكرێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەیەكدا لە هەولێر باس لە دابینكردنی زەوی و وردەكاریی تەكنیكی و دیزاین و چۆنییەتی دروستكردن و دەستپێكردنی پڕۆژەكە لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانان و ئاوەدانكردنەوەی هەولێر کراوە

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە دوو شوێنی زۆر باشی هەولێر لە نێوان شەقامی 120 مەتری و 150مەتری، دەست بە دروستكردنی ئەو شەش هەزار یەكەیە دەكرێت كە بۆ هەولێر دانراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەیەكی تایبەت بۆ دەستكردن بە پرۆسەی جیاكردنەوەی ناوی ئەو 59 هەزار هاوڵاتییەی لە سنووری هەولێر پێكهێنرا كە فۆڕمی داواكاریی وەرگرتنی یەكەكانیان پڕكردووەتەوە، دواتر لە پرۆسەیەكی شەفاف و دادپەروەرانەدا بە شێوازی تیروپشك داواكارانی دەرچوو بۆ وەرگرتنی شەش هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دیاریدەكرێن و كە دەبێت 100% شایستە بن و هەموو ئەو مەرجانەی كە دانراون، بیانگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

شەڕوپێكدادان بەردەوامە و بۆمبێك بە سوپای عێراقدا تەقییەوە

بابەتی دواتر

بۆ دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شارەكان هەرێم چاوەڕێی بەغداد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share