بافل جەلال تاڵەبانی: دەوێرین، شەڕ دەکەین، دەیبەینەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی ئەنجامدا و تیایداد بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێکی پێشکەشکرد،  لە واتەرەکەدا بە دەنگدەرانی کوردستان و جەماوەری یەکێتی وت، “یەکێتی تاکە حزبی خەڵکە لە بەغداد و لە پێناو مافەکانی خەڵک دەچینە بەغداد”.

 بەشێک لە گرنگترین وتەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە گەورەترین کەرنەڤاڵی لیستی ٢٢٢ی یەکێتی لە شاری سلێمانی:

 – بۆ مافی ئێوە دەچینە بەغداد

– هەست بەو باوەڕە دەکەم کە بە یەکێتیتان هەیە

– ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە کە یەکێتی هی ئێوەیە

– تاکە حزب کە حزبی ئێوەیە لە بەغداد، یەکێتییە

– ئەوان تەماشای دواوە دەکەن و باسی کۆن دەکەن، بەڵام ئێمە بۆ پێشەوە دەڕوانین

– ئەوان لە دوێنێدا چەقیون

– ئێمە کوردستان و عێراق بۆ پێشەوە دەبەین

– ئەوان سواری دەبابەی سەدام بوون و خوێنی کوردیان رشت

– 31ی ئاب شتێک نییە هەموو کەسێک بیری بچێت، هەرگیز ئەو برینە لەبیرناکەین

– 31ی ئاب دونیا لەبیری ناچێتەوە

– چەندین کوردی قارەمانیان شەهیدکرد و بازرگانیان لەگەڵ داعش دەکرد

– ئەوان بە خوێنی ئێوە غەبغەبەیان بۆ دروستبوو

– سلیمانی ئەو شارەیە کە ناتوانن بیکڕن، بۆیە ناتوانن تەهدیدمان بکەن

– چەنددین کەس هەولێریان لە ترسی غەبغەبەکان بەجێهێشت و هاتن لێرە پڕۆژەی کاریان سازدا

– رکابەری یەکێتی تەنیا یەکێتییە

– باش دەزانن کێ خاکی ئێمە دەفرۆشێت

– باش دەزانن کێشەی مووچە کێ دروستیکرد و کێ چارەسەریکرد

– ئێستا ئەوان پەنجا قەسر و پەنجا تەیارەیان هەیە

– هەمووتان باش دەزانن ئەو هەموو درۆنە بۆ لە هەولێر دەدرێت

– ئەوان درۆنێک بۆ هەولێر بنێرن من چواریان بۆ دەنێرم

– شەرممان کردووە باسی پڕۆژەکانمان بکەین

– دوای 30 ساڵ ئێستاش کارەباکەمان 24 کاتژمێر نییە

– بەهۆی ئێمە و ئێوەوەیە کە کارەبا هەیە نەک ئەوان

– یەکێتی لەبەر ئێوە دەچێتە ئاگری جەهەنم

– دەوێرین، شەڕ دەکەین، دەیبەینەوە

– جارێکی تر سلێمانی دەکەینەوە بە ئەڵماسەکەی ناو تاجی عێراق

– کەس لە سەروو یاساوە نییە

– لێرە میدیا ئازادە، کێ دەیەوێت با بە ئازادانە بنووسێت و قسەبکات

– بەرنامەیەکمان هەیە بۆ چوار ساڵی داهاتوو کە سکی زۆر کەس پڕدەکات

– یەکێتی کۆنگرە بە کۆنگرە گەنجتر دەبێتەوە

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share