شەڕوپێكدادان بەردەوامە و بۆمبێك بە سوپای عێراقدا تەقییەوە

بەپێی زانیارییەكان كەمێك پێش ئێستا، لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان تیرۆریستانی داعش هێرشیكردووەتە سەر سوپای عێراق و بۆمبێكیش بە هەمەرێكی فەوجی سێی لیوای 51ی فریقەی 14ی سوپای عێراقدا تەقیووەتەوە كە بەپێی زانیارییەكان كوژراو و بریندارهەن.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، لە گوندی مهێدی لە سنووری رۆژهەڵاتی قەرەچووغ شەڕ و پێكدادان لە نێوان تیرۆریستانی داعش و سوپای عێراق بەردەوامە و تیرۆریستانی داعش چەند جارێك هێرشیانكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share