باندێك 131 ملیۆن دیناریان لە ژنێك دزی

پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەغداد ڕایگەیاند، باندێك 131 ملیۆن دیناریان لە ژنێك دزیوە و دەستگیركراون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەغداد ڕایگەیاند، ژنێك دوای وەرگرتنی پارە لە یەكێك لە بانكەكان، لەلایەن باندێكەوە دزی لێكراوە.

ئاشكرایكرد، باندەكە 131 ملیۆن دیناریان لە ژنەكە دزیوە و بەپێی دانپێدانانی تۆمەتبارەكان كە ژمارەیان چوار كەسە، چاودێریی ژنەكەیان كردووە و دوای وەرگرتنی پارەكە، بە ئۆتۆمبێل ڕێگەیان لە ئۆتۆمبێلەكەی گرتووە و لەژێر هەڕەشەی چەكدا پارەكەیان لە ژنەكە و ئەو شۆفێرەی لەگەڵیدا بووە دزیوە.

پۆلیس دەڵێت، دوای ئاگاداركردنەوەی هێزە ئەمنییەكان، مەفرەزەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەغداد توانیویانە ئەندامانی باندەكە دەستگیربكەن و دانیان بە ئەنجامدانی تاوانەكەدا ناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەستیپێکرد

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران دەستپێدەکات. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری راسپێردراون…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی: ئەوەی پێیوایە دەستی هێزەكانمانی پێناگات خەیاڵپڵاوە

ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی هێرشەكەی شەوی ڕابردوو بە بەئامانجگرتنێكی مەترسیداری دەوڵەتی عێراق ناودەبات و دەشڵێت، ئەوەی پێیوایە دەستی…
Total
0
Share