سودانی: رووداوەكانی كەركوك و دیالە نابێت بەبێ سزادان تێبپەڕن

لە كۆبوونەوەیەكی ئەمنیدا دەربارەی رووداوەكانی ئەمدواییەی كەركوك و دیالە فەرماندەی هێزە چەكدارەكان رایدەگەیەنێت، نابێت به‌بێ سزادان تێبپەڕن، ده‌بێت بكه‌رانیان تۆڵه‌یان لێبكرێته‌وه‌.

محه‌مه‌د شیاع سودانی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی كرد كه‌ تیایدا هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ گەورە فه‌رمانده ئه‌منی و سه‌ربازییەكانی هێزه‌ ئه‌منییه‌ جۆراجۆره‌كان ئاماده‌بوون.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت كرابوو بۆ تاوتوێكردنی دواپێشهاته‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و دیالە كه‌ دوو هێرشی تیرۆرستی به‌خۆیانه‌ بینی و تێدا ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی ئه‌منی و هاوڵاتی شه‌هید و برینداربوون. بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیران، سودانی گوێی له‌ بابه‌تێكی تێروته‌سه‌ل گرت سه‌باره‌ت به‌و دوو رووداوه‌ تیرۆرستییه‌ و پلانه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌پێناو رێگریكردن بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ رووداوانه‌.

فه‌رماندەی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان دووپاتیكردەوە، ئه‌وه‌ی روویداوه‌ نابێت به‌بێ سزادان تێپه‌رببێت، ده‌بێت بكه‌رانی تۆڵه‌یان لێبكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها رێنمایی دایە فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتی بۆ پلانه‌كان بكه‌ن و، هونه‌ری سه‌ربازیی په‌یڕه‌وكراویش له‌و ناوچانه‌ی چالاكیی پاشماوه‌كانی داعشی تیایە بگۆرن و شێوازی ناكلاسیكیش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان به‌كاربێنن، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ تواناكانی تیرۆرستانی داعش لاواز بكات و جموجوڵیشیان سنووردار بكات.

داواشیكرد كه‌ ده‌بێت‌ هه‌ماهه‌نگیه‌كی باش له‌نێوان ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كان و ئامادەباشییان هه‌بێت، ئۆپه‌راسیۆنی نایاب و گورزی پێشوه‌خته‌ له‌ دوژمن له‌هه‌ر شوێنێك بن بوه‌شێندرێت.

بابەتی پێشتر

ژووری جلگۆڕینەکانی فەرەنسا ژەهراوی بووە

بابەتی دواتر

ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 بەر لە ساڵی نوێ بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: مەبەستمانە ئەم جەژنە کوردییە هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر بکەینەوە و کوردانە بڕیار بدەین

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، هیوادارم و مەبەستمانە جەژنی نەورۆز هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر…
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی: دانیشتنی پەرلەمان لە چاوەڕوانی هاتنی پەرلەمانتاران و تەواوكردنی نیسابدایە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت، پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن لیژنەكەیانەوە ئامادەكردنی تەواو بووە و ڕونیشیدەكاتەوە، دانیشتنی ئەنجومەن تایبەت بە دەنگدان…
Total
0
Share