سیاسییەکی ئەمریکی: پێویستە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا هەڵبوەشێتەوە

سیاسیەکی ئەمریکی رایگەیاند، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا خراپترین دەزگای تیرۆرستییە و پێویستە هەڵبوەشێتەوە.

جێفری یانگ، کاندیدی پێشووتری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، “دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا خراپترین رێکخراوی تیرۆرستییە لە جیهاندا پێویستە ئێستا هەڵبوەشێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئەو دامەزراوەیە هۆکار بووە بۆ کێشەی زۆر نەک تەنها لەبواری ئابووری بەڵکو لەرووی جیۆسیاسی و جگە لەوەی چەندین تاوانی جەنگیان لەسەرانسەری جیهان ئەنجامداوە”.

باسی لەوەشکرد، “جێ پەنجە بێزراوەکانی ئەو دەزگایە بە هەموو شوێنێکەوە هەیە، هەرچەندە لە رابردوودا جۆن کێنەدی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دابوو، لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش بەڵام باجەکەی بە ژیانی خۆیدا”.

 

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەک ئەمریکای هەژاند و مردن و برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە هاتوچۆوە بۆ شۆفێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share