بڕیاری نوێ لەبارەی دانانی پرسەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی وەقفی سوننی لە کەرکوک بڵاویکردەوە، بڕیاری نوێ لەبارەی کاتی دانانی پرسە دەرکراوە و هەر کەسێک پابەندنەبێت سزادەدرێت.

بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی وەقفی سوننی کەرکوک کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، “هۆڵێ پرسەکان لە کاتژمێرێک پێش نوێژی عەسر دەکرێنەوە و چارەکە سەعاتێک پێش نوێژی مەغریب دادەخرێن”.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، “دانانی پرسە لە هۆڵەکانی پرسەدا لە کاتەکانی بەیانیاندا قەدەغەیە، هەر کەسێکیش پابەندنەبێت سزادەدرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share