ئیسرائیل چەند شوێنێکی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بۆردومانکرد

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی دوو کەسی لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەش و دەوروبەری دیمەشق راگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئیسرائیل لە رێگەی چەند مووشەکێکەوە چەک و مەوادە لۆجستییەکانی سەر بە حیزبوڵای لوبنانی لە کێڵگەیەکەدا لە نزیک دیمەشق کردووەتەوە ئامانج و شوێنەکەی بە تەواوی خاپوور کردووە هاوکات ژمارەیەک کوژراویشی لێکەوتووەتەوە”.

لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا(سانا) بڵاویکردەوە، “سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەیان داوەتەوە و چەند دانەیەکیان خستوونەتە خوارەوە”.

بۆردومانکردنی سوریا لە لایەن ئیسرائیلەوە هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی کاروانێکی هاوکاری سەربازی ئێرانی بە فڕۆکەخانەی دیمەشق.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share