سکالۆنی دەڵێت ژمارە 10 بۆ مێسی دانراوە

لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتین دڵخۆشە بە بردنەوەى ناسناوی مۆندیال و دوپاتیدەکاتەوە کە خەونی مارادۆنایان بەدیهێناوە.

سکالۆنی شانازی دەکات بەوەى بۆ هەڵبژاردەى ئەرجەنتینی بەدەستهێناوە و هیواش دەخوازێت مێسی بەردەوام بێت.

سکالۆنی دەڵێت: درێسی ژمارە 10 بۆ مێسی دانراوە لە مۆندیالی 2026دا و هەرکاتێک بڕیاریدا یاریی بکات، دەرگا کراوەیە.

سکالۆنی ئاماژەی بەوەدا کە بە یاریزانەکانی وتووە ئەوان یارییەکی باشیان ئەنجامداوە پێش لێدانە یەکلایی کەرەوەکان و پێویستە متمانەیان بەخۆیان بێت.

ڕاهێنەرەکەى ئەرجەنتین هیواى خواست مارادۆنا لە ژیاندا بوایە بۆ ئەوەى چێژی لەم ساتە زێڕینە وەربگرتایە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share