یەكەم رۆژی پرسەی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر لە هەولێر كۆتاییهات

یەكەم رۆژی پرسەی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر لە شاری هەولێر كۆتاییهات و بڕیارە سبەینێ دووەم رۆژی پرسەكەی لە لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە، بە بەشداریی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو كە تێیدا كەسوكاری شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و سەركردایەتیی یەكێتی و لایەنگران و هاوڵاتییان بەشداربوون و هاوخەمیی خۆیان بۆ شەهیدبوونی ئەو فەرماندەیە دووپاتكردەوە.

بڕیارە سبەینێ لە پێشەنگای نێودەوڵەتیی سلێمانی دووەم رۆژی پرسەكەی بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

فەرەنسا.. پڕۆژەی بودجەی بۆ ساڵی 2023 بەبێ دەنگدان پەسەندكرد

بابەتی دواتر

لێبوردنی گشتی بۆ زیندانییان دەردەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”بەنووسراوی رەسمی ئەو تێبینییانەی بۆمان هاتبوو چارەسەرمان…
Total
0
Share