هونەرمەند شوکر خەیات کۆچی دواییکرد

ئەمشەو هونەرمەندی مەقامبێژی شاری کەرکوک شوکر خەیات بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.

شوکر خەیات، ناوی تەواوی شوكر محەممەد قادرە،  بەهۆی پیشەکەیەوە بە شوكر خەیات ناسراوە، لە 1940 لە گوندی قەڵخانلوی ناوچەی داوێ لە گەرمیان لە دایکبووە.

لەساڵی 1955 ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و مەقامە.

بڕیارە سبەینێ شەممە تەرمی ئەو هونەرمەندە بەرەو شاری کەرکوک بەڕێ بکرێت و لەوێ لە رێورەسمێکدا بەخاک بسپێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: بەهۆی پڕبوونی هۆتێلەکان بەشێک لە گەشتیاران لە پارکەکان دەمێننەوە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، تیمەکانی دەزگای ئاسایش ئەو خێزانانە دەپارێزن کە شەوانە لە پارکەکان دەمێننەوە. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا: تاوەکو لێکۆڵینەوە لە تەرمی کۆچبەران کۆتایی ‏نەیەت ناتوانین بیانگەڕێنینەوە

نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕایگشتی ‏لەبارەی هێنانەوەی تەرمی کۆچبەران بڵاوكردەوە، دەڵێت، دوای کۆتاییهاتنی ‏لێکۆڵینەوەکان…
Total
0
Share