ژن و منداڵی تیایە.. داڕمانی زەوی لە مالیزیا قوربانی لێكەوتەوە

تیمەكانی بەهاناوەچوون لە مالیزیا، تەرمی دایك و كوڕ و كچەكەیان دۆزییەوە، بەوەش ژمارەی قوربانییانی هەرەسهێنانی زەوی لە كامپێكی نائامادەدا گەیشتە 24 كەس، 9ی دیكە لە خانەی بێسەروشوێنبوواندان.

نورازام خەمیس، سەرۆكی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی لە ویلایەتی سیلانگۆر بە رۆژنامەنووسانی وت، تەرمی دایك و كوڕەكە لەژێر مەترێك قوڕ و داروپەردوودا دۆزراونەتەوە، لەكاتێكی دواتریشدا تەرمی كچێكی بچوك دۆزراوەتەوە.

ئەوەشی وت، ئومێد هەیە رزگاربووان بدۆزنەوە، ئەگەر خۆیان بە شوێنە جیاجیاكانەوە گرتبێتەوە، بەڵام ئەگەرەكە لاوازە.

دەسەڵاتداران رایانگەیاند، 94 كەس لەو كامپە نائامادەیەدا بوون لە كێڵگەیەكدا كاتێك لە بەرەبەیانی زووی رۆژی هەینی داروپەردوی رێگایەك بە بەرزیی 30 مەتر بەسەریدا داڕما و بەهۆیەوە چەندان دۆنمی داپۆشی.

ئەو كەسانە زۆرینەیان ئەو خێزانانە بوون كە بۆ بەسەربردنی مۆڵەتێكی بچوك لەمیانەی پشووی كۆتایی ساڵی خوێندنگاكان روویان لە ناوچەكە كردبوو.

لەنێو 24 قوربانییەكەدا حەوت منداڵ و 13 ژن هەن، تائێستا دەسەڵاتداران سەرگەرمی توێكارین بۆیان و كەسە نزیكەكانیشیان چاوەڕوانی ناسینەوەیانن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. پیاوێک لە چین دەکرێتە کیسی تەرمەوە لەکاتی بەخاکسپاردنیدا دەردەکەوێت زیندووە

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هاوڵاتییانی شەنگەهایی چینەوە بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت تیمی بەخاکسپاردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەکاتی…
زیاتر ببینە

داواكاری گشتیی سەربازیی لیبیا داوای گرتنبەری ڕێوشوێن لە دژی سەیفولئیسلام قەزافی و حەفتەر دەكات

نووسینگەی داواكاری گشتیی سەربازیی لیبیا داوا لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەی دەكات، ڕێوشوێن لەدژی خۆكاندیدكردنی سەیفولئیسلام قەزافی و خەلیفە…
Total
0
Share