رۆژنامەنووسێك داوای رفاندنی كوڕی بەرپرسان دەكات

رۆژنامەنووسێكی ئیسرائیلی، داوای رفاندنی كوڕی بەرپرس و سەركردەكانی بزوتنەوەی “حەماس” دەكات.

تسفی یحزكالی پەیامنێری كەناڵی 13ـی ئیسرائیلییە، داوای لە هێزەكانی ئاسایشی وڵاتەكەی كردووە، كوڕی بەرپرس و سەركردەكانی بزوتنەوەی “حەماس” بڕفێندرێن و وەك دیل دەستبەسەربكرێن.

رۆژنامەنووسە ئیسرائیلییەكە، داواكارە كوڕی سەركردەكانی بزوتنەوەی “حەماس” وەك كارتی فشار بەكاربهێنرێن، لە بەرامبەر ئازادكردنی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی كە بزوتنەوە فەڵەستینییەكە دیلیكردوون.

یحزكالی دەڵێت، “حكومەتی ئیسرائیل لە ئاست بەدیلگرتنی سەربازەكانی كاری پێویست و دروستی نەكردووە، تەنانەت هەوڵینەداوە كوڕانی گەورە بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماس بڕفێنێت”.

بابەتی پێشتر

نرخی هێلكە بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

دوای 25 ساڵ سەرژمێری لە عێراق دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس هۆشداری لە پەرەسەندنی گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا رایگەیاند، “پەرەسەندنی گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە مەترسییەوە دەگۆڕێت بۆ راستی”.…
Total
0
Share