كورتەباڵاترین پیاوی جیهان كوردە.. ناوی چووە كتێبی گینسەوە

هاوڵاتییەكی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان بەناوی محەمەد ئەفشین قادر زادە كە دانیشتووی شاری بۆكانە، وەك كورتترین پیاوی جیهان ناوی چووە كتێبی گینسەوە بۆ ریكۆردە جیهانییەكان.

محەمەد ئەفشین قادر زادە لە ساڵی 2002 لەدایكبووە و بەرزیی باڵای 65 سانتیمەترە، بۆ ماوەی 15-16 ساڵ بە سەرپەرشتیی پزیشكێك گەیشتووەتە ئەم قۆناغە و لە ئێستاشدا یارمەتی باوكی دەدات لە ئەنجامدانی كارەكان.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كاتێك لەدایكبووە دایك و باوكی هەرگیز بیریان لەوەنەكردووەتەوە كە ڕۆژێك دێت نازناوی كورتەباڵاترین پیاوی جیهان وەربگرێت و تواناشی هەیە هەموو كارەكانی بە تەنها ئەنجامبدات.

محەمەد ئەفشین قادر زادە لە گوندی خوڕخوڕە لە شاری بۆكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد شەرع داواکارییەکی مەزڵوم عەبدی رەتدەکاتەوە

تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک کۆماری سووریا داواکارییەکی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی رەتکردووەتەوە. تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا ئاماژەی…
Total
0
Share