نووسینگەی سودانی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق روونكردنەوەیەكی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بڵاوكردەوە.

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار كاتییە و عێراق لە باشترین دۆخی داراییدایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەتی عێراق بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی لە هەنگاوەكانی بانكی ناوەندیی عێراق دەكات بۆ جێگیركردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.

ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

بابەتی پێشتر

لیژنەیەك سەبارەت بە گیانلەدەستدانی فەرمانبەرەكەی كەركوك پێكهێندرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەركی دەسەڵاتدارانی هەرێمە هەنگاوی كردەیی بۆ باشتركردنی گوزەرانی ئێزدییەكان بنێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی گرتەوە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی پایتەختی گرتەوە و ئاستی بینینی كەمكردووەتەوە. میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی شەپۆلێكی خۆڵبارینی بەهێز…
Total
0
Share