(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و لازیۆ وەک براوەی گروپی شەشەم گەیشتنە (16)ی چامپیۆنزلیگ

یانەکانی دۆرتمۆند و لازیۆ گەیشتنە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەکانی بوروسیا دۆرتمۆند و لازیۆ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16ی خولەکە یەکلاییکردەوە.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی یەکەمدا ئەستێرەکانی دۆرتمۆند بەرانبەر قەیسەرییەکانی زینیتی ڕووسی باڵادەستیان نیشاندا و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەیان تۆمارکرد.

گۆڵەکەی زینیت لە خولەکی 16 لەلایەن سیابستان دریوسی، دوو گۆڵەکەی ڤیستیڤالینیش لە خولەکەکانی 68 و 78 لەلایەن لوکاس پیزیک و ئاکسیل ڤیتسلەوە تۆمارکران.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی دووەمدا، هەڵۆکانی یانەی لازیۆ لە ئۆڵۆمپیکۆ بە ئەنجامی دوو گۆڵ یەکسانبوونیان بەرانبەر یانەی کلەپ بروجی بەلجیکی تۆمارکرد.

گۆڵەکانی لازیۆ لە خولەکەکانی 12 و 27 لەلایەن خواکین کۆریا و چیرۆ ئیمۆبێلی، گۆڵەکانی کلەپ بروجیش لە خولەکەکانی 15 و 76 لەلایەن ڕوود ڤۆرمێر و هانس ڤانکینەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند ژمارەی خاڵەکانی بۆ 13 بەرزکردەوە، یانەی لازیۆش بە 10 خاڵەوە کۆتایی بە قۆناغی کۆمەڵەکان هێنا، دوو یانەی ناوبراو وەک یەکەم و دووەمی کۆمەڵەی شەشەم بە فەرمی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ و یانەی کلەپ بروج گەیشتنی بە خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” مسۆگەرکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سێلیساو به‌ زه‌حمه‌ت سویسرای تێپه‌ڕاند و بلیتی (16)ی مۆندیالی بڕی

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سویسرا…
Total
0
Share