بڕیارە سبەی چوارشەممە 9ی كانونی یەكەم، وهزیری ناوخۆی عێراق سەردانی کهرکوک بكات.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای كەركوك هەواڵەكەی بۆ “ئێستا” پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، “مەبەست لە سەردانەكەی وهزیری ناوخۆی عێراق بۆ کهرکوک، تاووتوێكردنی چەند پرسێكی ئەمنیی تایبەت بە پارێزگاكەیە.”
لە لێدوانەكەیدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” سەرچاوەكە وتیشی، “وەزیری ناوخۆی عێراق لە سەردانەكەیدا بۆ كەركوك، فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك و بازگەكانی سنووری پارێزگاكە و هێزەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەسەردەكاتەوە. بڕیاریشە لەگەڵ كەسایەتی و سەرۆك هۆزەكانی ناوچەكەدا كۆببێتەوە.”