لیژنەی باڵای ئەمنی قەدەغەكردنی هاتوچۆی لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوێكدا كە ئەمشەو 8ی كانونی یەكەم بڵاوكراوەتەوە، لیژنەی باڵای ئەمنی، قەدەغەكردنی هاتوچۆی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین ڕاگەیاند و هۆكارەكەشی بۆ “زیاتر پاراستنی ئەمنییەت و خوڵقاندنی كەشێكی ئارام” گەڕاندووەتەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەكە:-
بە مەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەت و خوڵقاندنی كەشێكی ئارام، لیژنەی باڵای ئەمنی بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاتوچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان بەسەرجەم قەزا و ناحییەكانیانەوە، لە كاتژمێر 12ی شەوی 8/12/2020 تا كاتژمێر 12ی شەوی 9/12/2020