وردەکاریی گرانبوونی نرخی کارەبای نیشتمانی لە هەرێم

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کارەبا نرخی کارەبای نیشتمانی بۆ هەر پێنج پۆلەکە گرانترکراوە لە جاران و نرخەکان گۆڕانکارییان تێدا کراوە.

بەپێی نوسراوەکە‌، له‌مه‌ودا نرخى كرێى كاره‌باى نیشتمانى له‌سه‌ر هه‌ر پێنج پۆله‌كه‌ى كاره‌باى (ماڵان، بازرگانى، پیشه‌سازى، میرى و كشتوكاڵ) زیاد ده‌كرێت.

بەپێی بڕیارەکە گۆڕانکاری لە نرخەکاندا بەمشێوازە دەبێت

پێشتر  بۆ 450 یەکە 16 دینار بووە، ئێستا بووەتە 18 دینار

پێشتر بۆ 900 یەکە  20 دینار بووە، ئێستا بووەتە 24 دینار

پێشتر بۆ  1500 یەکە  35 دینار بووە، ئێستا بووەتە 42 دینار

پێشتر بۆ 2100 یەکە 60 دینار بووە، ئێستا بووەتە 72 دینار

پێشتر  بۆ  300  یەکە 75 دینار بووە، ئێستا بووەتە  90 دینار

پێشتر بۆ 5000  یەکە 150 دینار  بووە، ئێستا بووەتە 181 دینار

پێشتر بۆ 5001 بەسەرەوە 200 دینار بووە، ئێستا بووەتە 241 دینار

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئەتلەتیکۆ، قادیشی کوتا بەزەویدا جیاوازییەکەی لەگەڵ ڕیاڵ گەیاندە 10

بابەتی دواتر

وەزارەتی كشتوكاڵی كوردستان و توركیا چەندین ڕێككەوتن دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share