سەندیكای پارێزەران: سكاڵا دژی ئەنجامدەرانی تاوانەكە تۆماردەكەین

پارێزەر محەمەد یابە سۆفی

سەندیكای پارێزەران ئیدانەی پەلاماردانی پارێزەرێك لەلایەن چەند چەكدارێكەوە لە هەولێر دەكات و رایدەگەیەنێت، لەپاڵ پارێزەری سكاڵاكار، سكاڵای خۆیان دژی ئەنجامدەرانی تاوانەكە تۆماردەكەن.

شەوی رابردوو لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە محەمەد یابە سۆفی پارێزەری راوێژكار لە هەولێر رفێندرا و بۆ ماوەی سێ كاتژمێر رووبەڕووی ئەشكەنجە و لێدان بووەوە، بەر لەوەی لەلایەن رفێنەرانەوە بە هەڕەشە و مەرجی تۆمارنەكردنی سكاڵا ئازادبكرێت.

سەندیكای پارێزەرانی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی رووداوەكەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەو پارێزەرە تەنها لەپێناو پاراستنی مافە یاسایی و مرۆییەكانی بریكاردا كاری پیشەیی خۆی ئەنجامداوە و داكۆكی لە مافی بریكار كردووە.

دەشڵێت، “بەپێی ماددەی 22ی یاسای پارێزەرایەتی (هێرشكردنەسەر پارێزەر وەك هێرشكردنەسەر دادوەر)ە و وەك پێشێلكردن و دەستدرێژیكردنەسەر دامودەزگا یاساییەكانی هەرێمی كوردستان هەژمار دەكرێت”.

سەندیكای پارێزەران دووپاتیشیدەكاتەوە، لەپاڵ پارێزەری سكاڵاكار، سكاڵای خۆیان دژی ئەنجامدەرانی تاوانەكە تۆماردەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشیار عەبدوڵا لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی هەرێمدا  بارزانی سەرقاڵی دروستکردنی ئاڵۆزی بوو لەگەڵ بەغدا و سلێمانی

هۆشیار عەبدوڵا رایگەیاند، مەسعود بارزانی لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی هەرێمدا  بارزانی سەرقاڵی دروستکردنی ئالۆزی و ئیدارەدانی تەنگژەکانی بوو لەگەڵ…
Total
0
Share