بەختیار تاهیر: ئەو كەسانەی پێوەری ئاو تۆماردەكەن دەبێت قەرزەكانیان پاكتاو بكەن

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوا وادە بۆ تۆماركردنی پێوەری ئاو 20ی ئەم مانگەیە و دەشڵێت، ” ئەو كەسانەی پێوەری ئاو تۆماردەكەن دەبێت قەرزەكانیان پاكتاو بكەن ئەو كات پێوەری ئاویان لە سیستمەكە بۆ تۆماردەكرێت”.

بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوا وادە بۆ تۆماركردنی پێوەری ئاو لە سیستمەكە 20ی 12ی ئەمساڵە و پێویستە هاوڵاتییان پێوەری ئاوەكەیان تۆمار بكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەپێی رێنماییەكان ئەو كەسانەی پێوەری ئاو تۆماردەكەن دەبێت ئەو قەرزەی پێشتر لەسەریانە پاكتاوی بكەن ئەو كات پێوەری ئاوەكەیان لە سیستمەكە بۆ تۆماردەكرێت و ئەو پارەيەی كە ناونراوە كۆمپانیا دەتوانرێت دواتر پاكتاو بكرێت، بەڵام قەرزەكانی حكومەت دەبێت بەشداربوو پاكتاوی بكات دواتر پێوەرەكەی لە سیستمەكە بۆ تۆماردەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كار بۆ ئەوە دەكەن لە هەمواری یاسای بودجەدا بابەتی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلابكرێتەوە…
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرزدەکاتەوە

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستییە و نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرزدەکاتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان،…
Total
0
Share