قوباد تاڵەبانی كەسوكاری شەهید ئاكام بەسەردەكاتەوە

قوباد تاڵەبانی كەسوكاری شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر بەسەردەكاتەوە و دەڵێت، فەرماندە ئاكام برا و كەس بوو بۆ هەمووان.

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ئەمڕۆ دوای بەسەركردنەوەی كەسوكاری شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر لە پەیامێكدا رایگەیاند، رۆحت شاد، ئۆغرت خێر فەرماندە ئاکام، تۆ برا و کەس بووی بۆ هەموومان.

ئەوەش دەڵێت، “خودا سەبوریی ئێمە و خانەوادە و کەسوکارە سەربەرزەکەت بدات”.

فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ كە لە 19ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش بە سەختی برینداربوو، ئێوارەی دوێنێ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا شەهیدبوو.

بابەتی پێشتر

كۆڵۆنێڵ خافێر سۆریا: سەرەخۆشی بۆ لەدەستدانی كەسێكی لێهاتوو رادەگەیەنم

بابەتی دواتر

نوری مالیكی پەیامێكی هاوخەمیی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share