محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی گەنج ئاکام عومەر یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی پێشمەرگەمان پێگەیشت.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پرسەنامەیەکدا رایگەیاند، “بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی گەنج ئاکام عومەر یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی پێشمەرگەمان پێگەیشت کە لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەکانیدا بەسەختی بریندارببوو”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ستایشی رۆڵی هاوڕێکانی دەکەین کە بەگژ تیرۆردا چوونەتەوە، پرسەی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و خۆشەویستانی دەکەین، بەرزی و بەرزترین بۆ هەموو شەهیدانی عێراق”.