نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخی نەوتی خاو جارێكی تر بەرزبووەوە و بەرمیلێك نەوتی برێنت لە 77 دۆلار نزیكبووەتەوە، هۆكارەكەش ئەمریكایە.

ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی داخستنی هێڵێكی بۆریی نەوتی خاو كە نەوت بۆ ئەمریكا دەگوازێتەوە، نرخی نەوتی برێنت بۆ 76.55 دۆلار بەرزبووەوە و نەوتی تەكساسیش بەرمیلێكی گەیشتە 71.59 دۆلار.

لە هەفتەی رابردووەوە، بڕی ئەو دوو جۆرەی نەوت كە لە بازاڕی وزەدا خراوەتەڕوو كەمیكردووە، بە رادەیەك كە لە كۆتایی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا كەمترینە و بەوەش نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.

هۆكاری دوایین بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دەگەڕێتەوە بۆ راگرتنی هێڵێكی بۆریی نەوتی خاو ناسراوی بە كیستۆن كە نەوت بۆ ئەمریكا دەگوازێتەوە و هۆكارەكەشی لێچوونە، تا ئێستاش وادەی دەستكردنەوە بە گواستنەوەی نەوت لەو هێڵەوە دیارنییە وەك كۆمپانیای “TC Energy”ی كەنەدی رایگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share