بەهای دۆلار بە بەرزی مایەوە

بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بە بەرزی مایەوە، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە رووی لە بەرزبوونەوە كرد.

ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێكردنی مامەڵە داراییەكاندا لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان، بەهای 100 دۆلار گەیشتە 148 هەزار و پێنج سەد دینار، پاش ئەوەی شەوی رابردوو سنووری 146 هەزار دیناری تێپەڕاند.

كەمێك پێش ئێستاش نرخەكەی گەیشتە 147 هەزار و 700 دینار.

مانگی رابردوو بەهای 100 دۆلار گەیشتە 140 هەزار دینار و دواتر پێچەوانەی چاوەڕوانییەكان كە بە ئاراستەی نزیكبوونەوەی بوون لە نرخی فەرمی (132 هەزار دینار)، جارێكی دیكە رووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی ئەمڕۆ بەرزترینیەتی لەماوەی نزیكەی دوو مانگی رابردوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: مووچەمان تەنیا بۆ ئەو مووچەخۆرانە ناردووە کە ناویان لە لیستە رەسمییەکاندا هەیە

وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی دایەوە و دەڵێت، مووچەمان تەنیا بۆ ئەو مووچەخۆرانە ناردووە کە…
زیاتر ببینە

له‌ ناوچه‌ كوێستانییه‌كان په‌ڵه‌یداوه‌ و جوتیاران ده‌توانن بنه‌تۆو بچێنن

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى ‏كوردستان په‌ڵه‌یداوه‌ و جوتیاران ده‌توانن بنه‌تۆو بچێنن، به‌ڵام…
Total
0
Share