لە سنووری گوندێک 150 درەختی سروشتی بە مەبەستی خەڵوزکردن بڕاونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنووری گوندی کانی میرانی بابە عەلی لە قەزای پێنجوێن نزیکەی  150داری سروشتی تەمەن جیاواز لە لایەن سەرپێچیکارانەوە بە مەبەستی خەڵوزکردن بڕاونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “لە سنوری گوندی کانی میرانی بابە عەلی لە قەزای پێنجوێن نزیکەی 150 داری سروشتی تەمەن جیاواز لەلایەن سەرپێچیکارانەوە بە مەبەستی خەڵوزکردن بڕاونەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەلایەن کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێنەوە دەستبەسەر دارەکاندا گیراوە و دوو هاوڵاتیی بە تۆمەتی بڕینی دارەکان بانگهێشتکراون بۆ بەردەم داردوەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی ڤیزاکردنی حاجیان دەستپێدەکات

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ كۆتاییهاتووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا،…
زیاتر ببینە

ئاسایشی دەربەندیخان تۆمەتبارێکی لەکاتی بریندارکردنی کەسێکدا دەستگیرکرد

ئاسایشی دەربەندیخان ڕایگەیاند، کەسێکیان لەناوبازاڕی شارەکەدا دەستگیرکردووە، کە تەقەی لە هاوڵاتییەک کردووە و برینداریکردووە. ئاسایشی دەربەندیخان بە تۆڕی…
Total
0
Share