لە دوكان و سیروان دەستگیرا بەسەر چەندین تۆڕ و ماسیی راوكراودا

لە وەرزی قەدەغەكردنی راوەماسیدا، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، لە هەردوو دەریاچەی دوكان و سیروان دەستگیراوە بەسەر چەندین تۆڕ و ماسیی راوكراودا.

لە راگەیەندراوێكی ئەمڕۆ پێنجشەممەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیدا هاتووە، “بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور سەردانی خاڵی چاودێریی بنکەی پۆلیسی دارستانی زەڕایەنیان کرد لەسەر دەریاچەی سیروان، دوای گەڕان و پشکنینی دەریاچەکە توانییان (10) تۆڕی راوی ماسی هەڵبگرنەوە کە (21) ماسیی راوکراویان پێوەبوو، بەڵام خاوەنی تۆڕەکان نادیاربوون”.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە دەریاچەی دوکانیش دەستگیراوە بەسەر سێ تۆڕی راوی ماسیدا کە خاوەنەکانیان نادیاربوون و چەند ماسییەکی زیندووی وردیان پێوەبووە، دواتر ماسییەكان گەڕێندراونەتەوە بۆ ناو دەریاچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەبێ کۆشش و عارەقی ناوچەوانی کرێکاران هیچ وڵاتێک بەرەو پێشەوە هەنگاو نانێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پەیامێکی بڵاوکردەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی…
Total
0
Share