بۆ ماوەی 20 رۆژ دەوامی چەند شوێنێك رادەگیرێت

لە چەند فەرمانگەیەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ماوەی 20 رۆژ دەوام رادەگیرێت و هۆكارەكەی ئاشكراكرا.

ئەو فەرمانگانە بریتین لە هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی هەولێر و دهۆكی سەر بە وەزارەتی داد و لە سبەینێ یەكشەممەوە، تا سەرەتای ساڵی داهاتوو دەوامیان رادەگیرێت.

راگرتنی دەوامی ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتییە بە بڕیاری وەزارەتی دادە و بەپێی زانیارییەكان، بە مەبەستی جەردی کۆتایی ساڵە و لە ماوەی ئەو 20 رۆژەدا هەموو فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن، بەڵام مامەڵەكانی هاوڵاتییان راییناكرێن تا رۆژی دووی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو كە دەوام ئاسایی دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا دەستگیركرا

بابەتی دواتر

سبەینێ بۆرییە شووشەكەی هەولێر دەگۆڕدرێت بۆ كاربۆن ستیل

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share