هەولێر.. شەڕی نێوان دوو شۆفێر كوژرانی یەكێكیانی لێكەوتەوە

ئەمشەو لە شەقامی 100 مەتریی شاری هەولێر، دەمەقاڵێ لە نێوان دوو شۆفێردا روویدا و دواتر سەریكێشا بۆ كوشتن.

ئەو دوو كەسەی بەشەڕهاتوون، یەکێکیان شۆفێری تاكسی بووە و ئەوی تریان ئۆتۆمبێلێکی جۆری جی کڵاسی پێبووە.

بەپێی زانیارییەكان، دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا، شۆفێری تاكسییەكە بە چەقۆ هێرشیكردووەتەسەر شۆفێری بەرامبەر، دواتر شۆفێرەكەی دیكە بە دەمانچە تەقەی لە شۆفێری تاكسییەكە كردووە و كوشتوویەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بە زووترین كات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستپێدەكاتەوە

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، تیمەكانمان لەسەر هێڵن كە بە زووترین كات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر…
Total
0
Share