چاوەڕوان نەکراو.. ئەم وەرزەی نۆیەر لەگەڵ بایرن کۆتاییهات

مانویل نۆیەر، گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشن دووچاری پێکانێکی قورس بووە، بەو هۆیەوە تاوەکو کۆتایی وەرز بەشداریی هیچ یارییەکی بایرن میونشن ناکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”، لە کاتێکدا یاریزانانی پێکهاتەی ئەڵمانیا سەرقاڵی پشوودان بوون بەر لە گەڕانەوە بۆ چالاکییەکانی وەرزی 2022/2023، مانوێل نۆیەر لەگەڵ خێزانەکەی چووە بۆ یاریی خلیسکانی سەر بەفر و کەوتووە بەزەویدا، بەهۆی ئەو کەوتنەوە قاچی شکاوە.

ئەمڕۆ شەممە نەشتەرگەری بۆ گۆڵپارێزەکە کراوە، وێنەی دوای نەشتەرگەرییەکەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.

یاریزانەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە ئەم وەرزەی کۆتاییهاتووە و ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی بایرن لە خولی ناوخۆ و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا دێربی مانچسته‌ر-یان شینپۆش کرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر یونایتد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی مانچسته‌ر سیتی…
Total
0
Share