ژمارەیەکی زۆر لە گیانەوەرانی ئاوی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاریکردن لە ژینگە بڵاویکردەوە، کۆمەڵێکی زۆر لە گیانەوەرە ئاوییەکان وەک دۆلفین و نەهەنگەکان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

ئەو راگەیاندراوەی ڕیکخراوەکە لەمیانی کۆنگرەی ڕێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جۆراوجۆری بایۆلۆجیدا هات، کە سەدان ئەندامی وڵاتان لەو کۆنگرەیەدان و بە گەورەترین تۆڕی پارێزگاریکردن لە ژینگە دادەنرێت.

یەکێتیی نێودەوڵەتیی پارێزگاریکردن لە ژینگە، لیستێکی ناوی ئەو گیانەوەرانەی پێشکەشکرد کە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

لەمساڵدا یەکێتییەکە زەنگی مەترسیی لێدا لە لەناوچوونی مانگای ئاوی، کە ئاژەڵێکە لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئەفریقا و زەریای هێمندا دەژی.

لیستەکەی ئەو ڕێکخراوە لە 150 جۆری جیاوازی گیانەوەر و ئاژەڵ پێکهاتوون کە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە بەشێوازی جیاواز و لە شوێنە جیاوازەکانی جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی ئاییندە: هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لە دوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە

سەرۆکی رێکخراوێکی ژینگەیی رایدەگەیەنێت، “هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لەدوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە”. مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە…
Total
0
Share