لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا منداڵێك گیانیلەدەستدا

رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە خێوەتێكی ئاوارەبووانی كامپی ئاشتی لە عەربەت گیانلەدەستدانی منداڵێكی دوو ساڵانی لێكەوتەوە.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەكە دوێنێ بەهۆی شۆرتی كارەباوە لە خێوەتی خێزانێكی كامپەكە روویداوە.

وتیشی، “خێوەتەكە بە تەواوی سووتاوە و بەهۆیەوە منداڵێكی تەمەن نزیكەی دوو ساڵان گیانیلەدەستدا”.

كامپی ئاشتی لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانیە، نزیكەی هەزار و 855 خێزانی ئاوارەی پارێزگاكانی سەڵاحەدین، شەنگال و نەینەوای تێدایە.

لە تەمموزی ساڵی رابردووش رووداوێكی هاوشێوە لە كامپەكە روویدا و بەهۆیەوە بەهەمان شێوە منداڵێك گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بە مامۆستایان دەدات

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، “ئەگەر دۆخی دارایی هەرێم باش بێت هاوشێوەی پێشتر هەوڵەكان بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل بەشێوەی…
Total
0
Share