کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەکەی شاری کەرکوک دەستگیرکرا.
پەیامنێڕی تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، “بە تۆمەتی کوشتنی ئەو پیاوەی کە رفێندرابوو ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە کەسێک دەستگیرکرا”.
باسی لەوەشکرد، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە لەدایکبووی ساڵی 1970یە و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو کەسەدا دەست بە سەر ئۆتۆمبێلی کوژراوەکە و ئەو دەمانچەیەشدا گیراوە کە تاوانەکەی پێئەنجامدراوە”.
دوێنێ هاوڵاتییەک لە شاری کەرکوک بە ناوی عەلی حەمید کە تەمەنی نزیکەی 70 ساڵ بوو شۆفێری تاکسی بوو، رفێندرا و ئەمڕۆ تەرمەکەی بە کوژراوی لە خانوویەکی تەواونەکراودا دۆزرایەوە.