باوكی ئەو كوڕەی لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە لە زاخۆ كوژرا دەڵێت، “كوڕەكەم تاوانبار نییە و داواش لە حكومەت دەكەم كێشەكەمان بۆ چارەسەر بكات”.
فارس محەمەد لەو شوێنەوە كە كوڕەكەی تێیدا كوژراوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، كوڕەكەی بۆ گەشت چووەتە ناوچەكە و چەكی پێنەبووە و بەرگریشی نەكردووە، ئەو كەسەش دەناسن كە كوڕەكەیانی كوشتووە، بۆیە ئەگەر حكومەت كێشەكەیان چارەسەر نەكات بە رێگای عەشایری چارەسەری دەكەن.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە گەڕەكی “تلكەبەری” ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ شەڕە تەقە لە نێوان ئاسایشی زاخۆ و دوو كەسدا روویدا و لە ئەنجامدا یەكێكیان كوژرا.