هێڵی ئاسمانیی عێراق هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتیدەكاتەوە گۆشتی بەراز لەناو فڕۆكەدا درابێتە گەشتیاران و جەختدەكاتەوە سەرجەم ئەو خواردنانەی دەدرێتە گەشتیاران بەپێی شەریعەتی ئیسلامی دەبن.
بەپێی راگەیەندراوێكی هێڵی ئاسمانیی عێراق كە میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بە هیچ شێوەیەك گۆشتی بەراز لەناو فڕۆكەدا نەدراوەتەوە گەشتیاران.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو ژەمە خۆراكانەی لە گەشتەكانی فڕۆكەوانیی كۆمپانیاكەدا لە كاتی هاتن و رۆیشتندا دابیندەكرێت بە ڕێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیاكان دەبێت كە هاوتای ئەو تایبەتمەندییانە بن كۆمپانپاكە پشتی پێدەبەستێت و بەپێی شەریعەتی ئیسلام بدرێتە گەشتیاران.