دەستەی ژینگە لە دهۆک 38 پاڵاوگەی نایاسایی داخست

دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان 38 پاڵاوگەی لە سنووری پارێزگای دهۆک تێکدا بەهۆی مەترسی لەسەر تەندروستیی دانیشتووان و 11 پاڵاوگەی دیکەش ئاگادارکراونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، بەهۆی مەترسییان لەسەر تەندروستیی دانیشتووانی نزیکە لە پاڵاوگەکان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا 34  پاڵاوگەی نایاسایی لە کۆمەڵگەی پیشەسازیی کاشێ لە دهۆک تێکدران کە ساڵانێک بوو خەڵكی سنوورەکە داوایان دەکرد تێکبدرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو سنوورەدا 45 پاڵاوگە لە سنوورەکەدا بوونیان هەیە، 34یان تێکدەدرێن، 11 پاڵاوگەی دیکە ئاگادارکراونەتەوە کە کێشەی پاشماوە و بۆنی پاڵاوگەکەیان چارەسەر بکەن.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان 192 پاڵاوگەی نایاسایی هەن کە زۆرینەیان دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێرەوە، ە سنووری پارێزگای هه‌ولێر 140 پاڵاوگەی نایاسایی هەن، له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی 24 پاڵاوگەی نایاسایی هەن، له‌ سنووری پارێزگای دهۆکیش ئێستا 28 پاڵاوگەی نایاسایی هەن، ئه‌مانه‌ نزیکەی 15 ساڵە واتە لە 2008ەوە به‌ نایاسایی کاردەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا: دەمانەوێت هێزێكی نیشتمانی له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بونیادبنێین

نوێنەرێكی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و تێكشكانی تیرۆریستان، له‌ هاوكاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام…
Total
0
Share