پێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە بەرشەلۆنە 155 برینداری لێدەكەوێتەوە

بەرپرسان برینداربوونی 155 كەسیان راگەیاند لە ئاكامی پێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە دەوروبەری شاری بەرشەلۆنەی پایتەختی هەرێمی كەتەلۆنیا لە باكووری رۆژهەڵاتی ئیسپانیا.

خزمەتگوزاریی بەهاناوەچوونی ناوچەكە رایگەیاند، لەنێو برینداربووندا حاڵەتی مەترسیدار نییە و زۆرینەیان برین و بەركەوتنی سووكە، لەگەڵ ئەوەشدا 39 كەس گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

رووداوەكە دەوروبەری كاتژمێر 8ی بەیانی بە كاتی ناوخۆ روویدا، كاتێك یەكێك لە شەمەندەفەرەكان كە لەسەر هەمان هێڵ بوو بەر بەشی دواوەی شەمەندەفەرێكی دیكە كەوت كە لە وێستگەیەكدا وەستابوو.

كاتی رووداوەكە نزیكەی 800 نەفەر لە هەردوو شەمەندەفەرەكەدا بوون. هیچكامیان لەناوەوە گیریان نەخواردوو و خۆیان توانییان بێنە دەرەوە.

راكیل سانشیز، وەزیری گواستنەوە رایگەیاند، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری رووداوەكە دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا: لەمەودوا پەنابەران ناتوانن خێزانەکانیان بهێنن

راوێژکارێکی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، ئەو وڵاتە رێکارەکانی بەرامبەر پەنابەران چڕکردووەتەوە. گۆنا ئەحمەد، راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

وەرزشکارێکی ‌‎13‎ ساڵان سەرنجی جیهان بەلای خۆیدا رادەکێشێت

ڤایڤهاب سوریاڤانشی، ئەو وەرزشکارەیە کە بەهۆی ‏لێهاتووییەکەیەوە سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشاوە، بەجۆرێک لەلایەن ‏دەوڵەمەندترین یانەی هیندستانەوە گرێبەستێکی…
Total
0
Share