بەهۆی داڕووخانی خانوویەك لە حاجیاوا پێنج كرێكار بوونە قوربانی

دیمەنی پاش رووداوەكە

داڕووخانی خانوویەك لە قەزای حاجیاوا گیانلەدەستدانی كرێكارێك و برینداربوونی چواری دیكەی لێكەوتەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی كاركردنی ژمارەیەك كرێكار لە خانوویەكی تازە دروستكراو لە گەڕەكی دابان-ی قەزای حاجیاوا، بەشێكی خانووەكە داڕووخا.

پەیامنێرمان لە ئیدارەی راپەڕین پێی راگەیاندین، بەهۆی رووداوەكەوە كرێكارێك گیانیلەدەستداوە و چواری دیكە برینداربوون.

كرێكارەكان تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 33 ساڵاندایە، ئەو كرێكارەش كە گیانیلەدەستداوە تەمەنی 26 ساڵە و خێزاندارە سەرجەمیان خەڵكی ئیدارەی راپەڕینن، پەیامنێرمان وایوت.

ئەوەشی وت، “برینداران گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە و باری تەندروستییان جێگیرە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدواداچوونی لیژنەكەی پەرلەمان بۆ خۆپیشاندانەكان بەكوێ گەیشتووە؟

بەدواداچوون بۆ خۆپیشاندانەكانی سنووری سلێمانی لەلایەن لیژنەكەی پەرلەمانەوە بەردەوامە، ئەندامێكی لیژنەكەش كاری لیژنەكەیان ئاشكرادەكات. شاخەوان ڕەئوف، ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share