شارەزایەکی کەشناسی: 5 رۆژ لەسەریەک باران دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی نوێی هەورەبروسکە و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەریی بەردەوامی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و ناوەڕاست لەسەر ناوچەکە، سبەی هەینی 6ـی 2ـی 2026 لە کاتەکانی شەودا جارێکی دیکە دۆخێکی ناجێگیری کەش و بەرگەهەوا لەسەر ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دروستدەبێتەوە و هەورەبروسکە و تاوەباران و تەرزە دەستپێدەکاتەوە، سەرەتاش لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیانەوە و پاشان سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ رۆژی شەممە 7ـی 2ـی 2026، ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەی راپەڕین و سۆران دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی سێشەممە 10ـی 2ـی 2026، ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامیی دەبێت بەشێوەی بارانی مامناوەند و پچڕپچڕ و لە هەندێک کات و شوێنیش، ەورە بروسکە و لێزمەباران و تەرزە چالاک دەبێت.

دەشڵێت، پلەی گەرمییش لە ماوەی ئاماژەپێکراودا زیاتر بە جێگیری دەمێنێتەوە و بەفریش لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکانی ناوچە سنوورییەکان دەبارێت لە بەرزیی زیاتر لە 1800 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شۆڕش ئیسماعیل: ئامانجی وەزارەتی پێشمەرگە بوونیادنانی سوپایەكی نیشتمانیی كوردستان

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئامانجی وەزارەتی پێشمەرگە بوونیادنانی سوپایەكی نیشتمانیی كوردستانییە بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن دەرگای پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم دەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بارەی کردنەوەی دەرگای پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share