دانیشتووانی ناحیەی بەرزنجە تەقەیان لە پۆلیس کردووە و بریندار هەیە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی بەرزنجە تەقە لە ژمارەیەک پۆلیسی دارستان دەکرێت، بەهۆیەوە پۆلیسێک برینداربووە.

شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەکە لە گوندی بیوەکی سەر بە ناحیەی بەرزنجە روویداوە لە کاتێکدا پۆلیسەکان رێگرییان لە بڕینەوەی دار کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “ئێستا”، تیمێکی پۆلیسی دارستان چوونەتە گوندەکە و ڕێگرییان لە چەند کەسێک کردووە کە سەرقاڵی بڕینەوەی دار و دروستکردنی خەڵووز بوون و دەستیانگرتووە بەسەر دار و خەڵووزەکاندا.

بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیاندا ئەو کەسانەی دارەکانیان بڕیوەتەوە تەقەیان لە پۆلیسی دارستان کردووە، بەهۆیەوە پۆلیسێک برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە مانگی ڕابردوودا یەکەم هۆکاری مردن بوون

تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە، کە حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان و هۆکارەکانیان ئاشکرادەکات، بەپێی ئامارەکە زۆرترین گیانلەدەستدان لە مانگی تەمووزدا بەهۆی…
Total
0
Share