كەشناسی: باران و تەمومژ بەڕێوەن

كەشناسی پێشبینیدەكات ئەمڕۆ و سبەینێ نمەباران و تەمومژ روو لە ناوچەكە بكەن.

دەستەی گشتیی كەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، كەشوهەوا دەگۆڕێت و ئەمڕۆ لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان نمەباران دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، كەشی سبەینێ نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە و بە تایبەت خۆرئاوا باراندەبارێت.

وەك دەستەی گشتیی كەشناسی پێشبینیكردووە، كەشی رۆژانی داهاتوو بە شێوەیەكی گشتی تەمومژاوی دەبێت، بە تایبەت لە كاتەكانی بەیانیی زوودا و دواتر تەم نامێنێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش تا رادەیەك هاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: لە بری تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت عێراق قەرەبووی هەرێم دەكاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە هەمواری بودجەی عێراق چارەسەری تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دەکرێت، بە شێوەیەک…
Total
0
Share