دیلان غەفور: ئەگەر ئەمڕۆش دانیشتنەکە ئەنجامبدرایە نزار ئامێدی دەنگی تەواوی دەهێنا و دەردەچوو

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، نزار ئامێدی تاکە کاندیدی یەکێتییە و لەگەڵ پارتی کاندیدی هاوبەشیان نابێت.

دیلان ‌غەفور، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانیکدا رایگەیاند، “نزار ئامێدی تاکە کاندیدی یەکێتییە، ئەگەر ئەمڕۆش دانیشتنەکە ئەنجامبدرایە دەنگی تەواوی دەهێنا و دەردەچوو”.

وتیشی، “روونکردەوە و راگەیەندراوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روونە، کە نزار ئامێدی تاکە کاندیدی حزبەکەیە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و بە هیچ جۆرێک لەگەڵ پارتی کاندیدی هاوبەشمان نابێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێبڕینی موچە و نەگەڕانەوەی داهات بۆ حكومەت، گرژیی خستە دانیشتنەكەی پەرلەمانەوە

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان لە تەوەری دیاریكراوی دانیشتنەكە لایدا، پرسی بەردەوامیی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و هەروەها نەگەڕانەوەی داهاتەكانی…
Total
0
Share