شەڕێکی ناو پەرلەمانی تورکیا پەرلەمانتارێكی گەیاندە چاودێری چڕی نەخۆشخانە

شەڕ پەرلەمانی تورکیا

لەناو پەرلەمانی تورکیا شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەند پەرلەمانتارێک روویدا و بەهۆیەوە پەرلەمانتارێک گەیەندرایە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانە.

ئێلین جسور، پەرلەمانتاری تورکیا رایگەیاند، “لە کاتی دانیشتنی پەرلەمانی تورکیا بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2023 ناکۆکی لە نێوان پەرلەمانتاران دروستبوو تا کار گەیشتە بەیەکدا هەڵپڕژان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کاتی شەڕەکەدا پەرلەمانتار حسێن ئۆراس بەهۆی بەرکەوتنی زەبرێک بە سەری تووشی خوێنبەربوون بووە و بە پەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لە بەشی چاودێری چڕە”.

ئەمە یەکەمجار نییە شەڕ و پێکداهەڵپڕژان لەناو پەرلەمانی تورکیا دروستببێت، پێشتریش چەندین جاری دیکە لەسەر دۆسیەی جیاواز هەمان رووداو دووبارەبووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەست دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکەین. وەزارەتی دەرەوەی عێراق…
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی وەزارەتی ناوخۆی ئێران کەوتەخوارەوە و بەرپرسێکی ئێرانی گیانیلەدەستدا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی وەزارەتی ناوخۆی ئێرانەوە فەرماندەیەکی ئەو وڵاتە گیانیلەدەستدا و ژمارەیەکی دیکە لە سەرنشینەکان…
Total
0
Share