نەرمین مەعروف: بانكی ناوەندیی یەدەگی هەیە و بەهای دۆلار زیاتر بەرزنابێتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار پەیوەندی بە گرتنەبەری چەند رێوشوێنێكەوە هەیە كە لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە بەرامبەر چەند بانكێك گیراوەتەبەر و دەشڵێت، “بانكی ناوەندیی عێراق یەدەگی هەیە و نرخی دۆلار زیاتر بەرزنابێتەوە”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار پەیوەندیی بە خواست و خستنەڕووەوە هەیە كە بانكی ناوەندیی عێراق چەند ڕێوشوێنێكی گرتووەبەر بە تایبەت ئەو بانكانەی بەشداربوون لە مەزادی دۆلار و پشكیان هەبووە لە ئاڵوگۆڕی دۆلاردا گومانیان لەسەربووە ئەوەش وایكردووە خستنە بازاڕی دۆلار كەمتر بێت و خواست لەسەری زیادبكات و بەهاكەی بەرزبێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بانكی ناوەندیی عێراق یەدەگی هەیە و ڕێگانادات لەوە زیاتر بەهای دۆلار بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت و پێشتریش چەندجارێك واژوو بۆ كەمكردنەوەی بەهای دۆلار لە پەرلەمانی عێراق كۆكرایەوە و هەندێك لایەنی سیاسیی كاریان بۆ راكێشانی سۆزی شەقام كردووە و هەموو ئەوانەش وایكردووە بەشێكی هاوڵاتییان دووچاری ترس و دڵەڕاوكێ بن و بەهای دۆلار سەقامگیری بەخۆوە نەبینێت.

بابەتی پێشتر

بڕیار بۆ بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەكرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پۆرتوگال بەبێ ڕۆناڵدۆ شەش گۆڵی لە سویسرا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share