توێژینەوەیەک: لە هەر شەوێکدا مێشک 100 جار زەنگی هەستان لە خەو لێدەدات

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە مێشک لە شەوێکدا زیاتر لە 100 جار لە خەو هەڵدەستێت، ئەمەش بەشێکە لە شێوازە ئاساییەکانی خەوتن و کاریگەریی بەرچاوی لەسەر بیرەوەری هەیە.

ئەم ئەنجامە دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەک لەسەر کۆمەڵێک مشک دەرکەوت و زاناکان پێیانوایە ئەم کردارەی مێشک لە هەموو شیردەرەکاندا هەیە بە مرۆڤیشەوە.

لێکۆڵینەوەکە ئەو تێڕوانینە هەڵە باوە پووچەڵ دەکاتەوە کە دەڵێن، پشوودانی باش ئەو پشووەیە کە بە پچڕانی خەودا تێنەپەڕێت، بەو پێیەی زاناکان پشتڕاستیدەکەنەوە کە ئەگەر مێشک لە شەوێکدا زیاتر لە 100 جار لە خەو هەڵسێت، ئەوە نیشانەی خەوێکی ئارامە، هەروەها ئەم خەبەربوونەوەیەش ئەوەندە کورتە کە کەسی نوستوو هەستی پێناکات.

توێژینەوەکە لەلایەن تیمێکی توێژەرەوە بە سەرۆکایەتیی دکتۆر مایکن نێدەرگارد و دکتۆر سیلیا کیربی و دکتۆر مای ئەندەرسن لە زانکۆی کۆپنهاگن ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە، تاوەکو لە کاتی خەوتندا بەئاگابوونەوە زیاتر بێت یادەوەری زیاتر هاندەدرێت.

دەشڵێت، پێویست ناکات نیگەران بیت ئەگەر شەوانە لە خەو هەڵدەستیت، بێگومان پچڕانی درێژخایەنی خەوتن باش نییە، بەڵام لێکۆڵینەوەکەمان ئاماژە بەوە دەکات کە بەئاگاهاتنەوەی کورت بەشێکی ئاساییە لە قۆناغەکانی خەوتن کە پەیوەندییان بە یادەوەرییەوە هەیە، بەڵکو مانای ئەوەیە کە تۆ بە باشی خەوتوویت”.

توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە بەئاگاهاتنەوەی کورت بەشێکی ئاساییە لە قۆناغەکانی خەوتن کە پەیوەندییان بە یادەوەرییەوە هەیە و بەو مانایەیە کە بە باشی خەوتوویت.

لێکۆڵینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە بەئاگاهاتنەوەی کورت پێکهاتەیەکی ئاسایی قۆناغەکانی خەوتنە، توێژەرانیش پشتڕاستیان کردووەتەوە کە نیشانەی خەوێکی باشە، بەتایبەتی لە نێوان ساتی بەئاگابوونەوە و گەڕانەوە بۆ خەوتن بە تێکڕا 30 چرکەی دەوێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مەغریب، ئیسپانیای لە مۆندیال کردە دەرەوە

بابەتی دواتر

جارێكی دیكە پادشای بەریتانیا هێلكەباران كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share