(ڤیدیۆ) پۆرتوگال بەبێ ڕۆناڵدۆ شەش گۆڵی لە سویسرا کرد

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی پۆرتوگال بردنەوەی بەرامبەر سویسرا تۆمارکرد.‏

ئەمشەو دووشەممە، لە یاریگای (استاد لوسیل) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی پۆرتوگال و سویسرا ڕووبەڕووبوونەوە.

یارییەکە بە ئەنجامێکی گەورە (6-1) لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پۆرتوگال کۆتاییهات.

گۆڵەکانی پۆرتوگال لە خولەکەکانی 17، 33، 51، 55، 67، 91 لەلایەن گۆنسالۆ ڕامۆس (هاتریک)، پیپی، ڕافائێل گێرێرۆ، ڕافائێل لیاو-ەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی سویسرا لە خولەکی 58 لەلایەن مانوێل ئاکانجی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، پۆرتوگال سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد، لە قۆناغی داهاتووشدا بەرامبەر مەغریب یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

نەرمین مەعروف: بانكی ناوەندیی یەدەگی هەیە و بەهای دۆلار زیاتر بەرزنابێتەوە

بابەتی دواتر

کوژرانی هەشت چەکداری داعش لە زنجیرە چیای حەمرین راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share