(ڤیدیۆ) ئیتۆ دوای یارییەکەی بەڕازیل بەزمی نایەوە

میدیاکان تۆمارێکی ساموێل ئیتۆی ئەفسانەی کامیرۆن و سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتەیان بڵاوکردەوە، لەدوای یارییەکەی بەڕازیل و کۆریای باشوور هێرشدەکاتە سەر هاندەرێک.

ساموێل ئیتۆ هاوشێوەی ئەفسانەکانی دیکە لە یاریی نێوان بەڕازیل و کۆریای باشوور ئامادەبوو، لە کاتی چوونە دەرەوەی لە یاریگای (974) هاندەران چواردەوریاندا و هەوڵیاندا وێنەی لەگەڵدا بگرن، بەڵام ئەوەی سەیرە و لەلایەن میدیاکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ناوبراو سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆنە و پێگەیەکی گەورەی هەیە، هێرشدەکاتە سەر یەکێک لە وێنەگرەکان و لێدان ئاراستەی سەری دەکات.

هاوەڵانی ئیتۆ هەوڵدەدەن دورویبخەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نابن، ئەم هەڵوێست و جوڵە ناوەرزشییەی کەسایەتییەکە لە نێو میدیاکانی ئەوروپا سەدایەکی بەهێزی داوەتەوە، ڕەنگە بەو هۆیەوە سزای بەسەردا بسەپێنرێت، یاخود ناچاربکرێت داوای لێبوردن لەو کەسە بکات کە هێرشکراوەتە سەری.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share