کۆتا دیاریی هەڵبژاردەی ژاپۆن بۆ قەتەر جیهانی سەرسامکرد

ستافی ژاپۆن کۆتا پەیامی خۆی ئاراستەی ڕێکخەرانی مۆندیالی قەتەر کرد و جارێکی دیکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان هەژاند.

یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەی ژاپۆن لە مۆندیالی قەتەر نموونەی پاکوخاوێنی و جوانییەکانی وەرزش بوون، دوای داوایلێبووردن کردنیان لە هاندەرانیان، هەر یارییەک ژووری جلگۆڕینەکانیان خاوێن دەکردەوە و پەیامی سوپاسگوزارییان ئاراستەی ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە دەکرد.

شەوی ڕابردوو دوای دەرکردنیان لە پاڵەوانێتییەکە، بە هەمانشێوەی جارەکانی پێشوو، ژووری جلگۆڕینەکانیان خاوێنکردووەتەوە، پاشان بە کاغەز چەند باڵندەیەکیان دروستکردووە و پەیامێکیان بەجێهێشتووە.

پەیامەکە لە پێگەی “ژاپۆن بە عەرەبی”یەوە بڵاوکراوەتەوە و نووسراوە، “داوای لێبوردن دەکەین کە ستافەکەمان نەیتوانی ڕاستەوخۆ بە زمانی عەرەبی پەیامی خۆی بگەیەنێت پێتان، سوپاسگوزارین بۆ ئەو کەشە ناوازەیەی دروستتانکرد، مەمنوونی ئێوەین.”

بابەتی پێشتر

ستێرلینگ تیمی ئینگلتەرای بەجێهێشتووە و بە مەرجێک دەگەڕێتەوە بۆ قەتەر

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیتۆ دوای یارییەکەی بەڕازیل بەزمی نایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share