تیمی پارێزەرانی بادینان رایدەگەیەنێت، پێشێلکارییەکانی دەرهەق بە زیندانیان-یان گەیاندووەتە سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگری رایگەیاند، لە كۆبوونەوەیەكیاندا لەگەڵ مونا یاقۆ سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ گفتوگۆی تیروتەسەلیان لەسەر کۆی پێشێلکارییەکان كرد.
ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند رۆژی رابردوودا دوای ئەوەی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی به بڕیاری بەڕێوەبەری چاکسازی خرایە زیندانی تاکەکەسی، رۆژێک دواتر لەسەر راسپاردەی سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ وەفدێکی باڵای دەستە سەردانی چاکسازییان کردووە و لەسەر پرسی دروستکردنی تۆمەت و کەیسێک بۆ رۆژنامەنووس و چالاکوان ئەیاز کەرەم و دوورخستنەوەی گوهدار زێباری لە هۆڵی هاوڕێکانی دیكەی بەدواداچوونیان كردووە.
بەشدار حەسەن ئەوەشی وت، سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ دوپاتیکردەوە کە هاوکاریان دەبێت و بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ نەهێشتنی ئەو هەموو سزا و پێشێلکارییانەی رووبەڕووی سزادراوانی بادینان بۆتەوە و دەبێتەوە.
بەناوی تیمی پارێزهرانیشەوە داوایكرد “رێگه به پارێزهران و ئهندامانی لیژنهی مافی مرۆڤی پهرلهمانی كوردستان و دامهزراوهی دیكه بدرێت سهردانی سزادراوانی بادینان بكهن”.
نیگەرانی خۆیشی دەردەبڕێت بەوەی رای گشتیی ھهرێم و كۆمهڵگای نێودهوڵهتی ئاگادارن كه رۆژنامهنووس و چالاكوانانی بادینان لهسهر بیرورای ئازاد و پیشهی رۆژنامهوانی سزادراون، بهڵام ئهوهی جێگای نیگهرانیه ئێستا لهناو چاكسازیی گهورانی ھهولێر رۆژانە سزا لهسهر گیراوانی بادینان بهردهوامه.