ئەم گۆڕانكارییەی وەتسئەپ چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

ئەپلیكەیشنی پەیوەندیكردنی وەتسئەپ، گۆڕانكارییەكی تری لە خزمەتگوزارییەكانیدا كرد و تایبەتمەندییەكی نوێی زیادكرد.

بەپێی گۆڕانكارییە نوێیەكە، بەكارهێنەری وەتسئەپ دەتوانێت راستەوخۆ نامە بۆ ژمارەیەك بنێرێت بەبێ ئەوەی ناچاربێت لای خۆی تۆماریبكات.

پێشتر بۆ ناردنی نامە بۆ هەر ژمارەیەك لە رێگەی وەتسئەپەوە، دەبوو سەرەتا ژمارەكە لە ئامێری مۆبایلەكەتدا تۆماربكەیت و دواتر نامە بنێریت، بەڵام بەپێی گۆڕانكارییەكەی وەتسئەپ چیتر پێویست بەو هەنگاوە ناكات.

تەكنیكە نوێیەكە ناوی “Click to Chat”ـە و بە دانانی پەنجە لەسەر ئەو بژاردەیە، راستەوخۆ دەتوانیت نامە بۆ هەر ژمارەیەك بنێرێت كە بتەوێت، بەو مەرجەی ژمارەكە و ئامێری مۆبایل یاخود كۆمپیوتەر یان تابلێتەكە ئەپلیكەیشنی وەتسئەپیان لەسەر جێگیركرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“تاکو پێمنەڵێن کاڵفام”.. ترەمپ ڕایدەگەیەنێت لە پشکنینێکی ئەقڵیدا سەرکەوتوو بووە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بڕیاریداوە پشکنینێکی پزیشکیی بۆ توانا ئەقڵییەکانی بکات، تاکو نەڵێن…
زیاتر ببینە

ناسا پەیوەندیی لەگەڵ کەشتییەکی ئاسمانیی دەپچرێت کە ڕەوانەی سەر مانگی کردووە

ئاژانسی ناسا ئاشکرایکرد، پەیوەندییان لەگەڵ کەشتییەکی ئاسمانی پچڕاوە کە ڕەوانەی سەر مانگیان کردووە بەمەبەستی تاقیکردنەوەی هاوسەنگیی خولگەی مانگ،…
Total
0
Share